نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی لە سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا دەكەین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگەشبینیەوە دەڕواننە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریكا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی لەبارەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریكا بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان بە گەشبینیەوە دەڕوانێتە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
راشیگەیاندوە، ئێمە بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی ئەو سەردانە دەكەین و متمانەمان هەیە كە بەرژەوەندی هەمو گەلی عیراقی تیادایە كە ئەوان نوێنەرایەتی دەكەن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەشیكردوە، خوازیارن چاوپێكەوتنەكان پۆزەتیڤ و سەركەوتوبن و ئاستی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات بەرەو پێش ببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group