شەقامە خراپبوەكانی قەزانی دوكان چاكدەكرێنەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی هاوكاری شارەوانی دوكان دەكات بەبڕینی شەقامی سەرەكی  بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، كارەكانی تیمی (قاشتە)ی بەشی ئامێرەكانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لەسەر داواكاری قائیمقامی دوكان و لەسەر راسپاردەی سەرۆكی شارەوانی، هاوكاری شارەوانیی دوكان دەكات بەبڕینی شەقامی سەرەكی دوكان كە لە خەلەكانەوە دەستپێدەكات تا پردی نزیك چێشتخانەی كۆسرەت.
شەقامی سەرەكیی قەزای دوكان نۆژەندەكرێتەوەو یەكێك لە هۆكارەكان بۆ تێكچونی شەقامەكە زۆری ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەیە كە ئەو رێگایە بەكاردەهێنن. 

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group