سودانی و بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبونەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی لە شوێنی مانەوەی لە واشنتۆن پێشوازی كردوە لە والی ئادێیمۆ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكاو شاندی یاوەری كە پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقیش ئامادەبوە.
لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كراوە لەسەر بوارەكانی هاریكاری نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبوارە دارایی و بانكی و ئابورییەكان بەشێوەیەكی گشتی و ئەو هەنگاوانەی كە حكومەت دەستیپێكردوە بۆ چاكسازی لە كەرتی دارایی و بانكیدا، لەلایەن خۆیەوە بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ستایشی ئەو رێوشوێنانەی كردوە كە حكومەت گرتویەتیەبەر بۆ بەدیهێنانی چاكسازییە ئابورییەكان.
 هەروەها هاتوە لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ دۆسیەی چاكسازی دارایی و بانكیداو ئەگەری هەماهەنگی لە دوبارە ئامادەكردنەوەی ئەو بانكانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە خراونەتە ژێر رێكاری تایبەتەوە، بەئامانجی گەیشتن بە پابەندبون بە ستانداردە نێودەوڵەتیە پەسەندكراوەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group