جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێزدییەكان لە رەسەنترین پێكهاتەكانی كوردستان و ناوچەكەن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی پێكهاتەی ئێزیدیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو وێڕای پیرۆزبایی رایگەیاندوە، ئێزدییەكان لە رەسەنترین پێكهاتەكانی كوردستان و ناوچەكەن، سەرباری هەمو ئەو غەدرو دوژمنكارییانەی لە مێژودا دەرحەقیان كراوە، بەڵام شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان كردوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، هیوای جەژنێكی خۆش و ساڵێكی بە دور لە ناخۆشی و نەهامەتی بۆ ئێزدییەكان دەخوازم.