شارەوانی سلێمانی: بەمزوانە كێشەكەی شەقامی مەلیك مەحمود چارەسەر دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەشی ئاوەڕۆی شارەوانی سلێمانی چەند رۆژێكە لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دایە، راشگەیەنراوە لە ماوەیەكی كەمدا شەقامەكە چاكدەكرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێك لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود كێشە بۆ شەقامەكە دروستبوەو بە تایبەت لەكاتی باران باریندا، بەشی ئاوەڕۆی شارەوانی چەند رۆژێكە  لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەدان، بەڵام بەهۆی بونی كێبڵی كارەباو ئینتەرنێت لەو شوێنەدا كارەكە دواكەوتوە.
شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو، تیمەكانمان هەستاون بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆكەو دروستكردنی بۆكس بۆ ئاوڕۆكەو بەستنەوەی بەئاوەڕۆی صندوقی كە دەكەوێتە ژێر شەقامی سەرەكی 60 مەتریی سلێمانی و لە ماوەیەكی كەمیشدا شەقامەكە چاكدەكرێت و قیرتاو دەكرێتەوە .



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group