هەفتەی رابردو بانكی ناوەندی زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری فرۆشتوە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق بڕی فرۆشراو و خستنەبازاڕی دۆلاری لە هەفتەی رابردودا بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، بانكی ناوەندی عیراق لەماوەی هەفتەی رابردودا بڕی یەك ملیارو 354 ملیۆن و 297 هەزارو 9 دۆلاری فرۆشتوە كە تێكڕای رۆژانەی دەگاتە 193 ملیۆن و 471 هەزار دۆلار كە رێژەكەی بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوتر كە بڕەكەی گەیشتبوە 533 ملیۆن و 978 هەزارو 265 دۆلار.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی بانكی ناوەندیی، بەرزترین رێژەی فرۆشی دۆلار رۆژی یەكشەممەی رابردو بوە كە بڕەكەی 283 ملیۆن و 160 هەزارو 3 دۆلار بوە كەمترینیش رۆژی چوارشەممە بوە.
بانكی ناوەندی راشیگەیاندوە، هەر لە هەفتەی رابردودا بڕی فرۆشراو بە حەواڵەی دەرەكی یەك ملیارو 263 ملیۆن و 772 هەزار دۆلار بوە كە رێژەكەی بۆ 94% بەرزبۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group