عیراق موچەی مانگی نیسان دابین دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق پرۆسەی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی نیسان راگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عیراق دەستپێشخەری رێكارەكانی دابینكردنی دارایی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی نیسان راگەیاندوە.
باس لەوەشكراوە، وەزارەت داوا لە یەكەكانی خەرجكردن دەكات لە وەزارەتەكان، پارێزگاكان و ئەو قەوارانەی كە سەر بە وەزارەت نین سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی دابینكردنی موچەی كارمەندان و ئەندامەكانیان .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group