پارێزگاری هەولێر دەڵێت: یەكەمجار نیە لەكاتی هاتنی سەرۆكی وڵاتان ئاڵا لە قەڵا هەڵبكرێت، ئەوەش بابەتێكی پڕۆتۆكۆڵیەو لە هەمو دونیا كاری وا كراوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بە كوردستان24ی راگەیاندوە، یەكەمجار نیە لەكاتی هاتنی سەرۆكی وڵاتان ئاڵا لە قەڵا هەڵبكرێت، تەنها ئاڵای توركیا نیە، بەڵكو ئاڵای كوردستان و عیراق و توركیا بەیەكەوە دروستكراون.
ئومێد خۆشناو وتیشی: ئەوە بابەتێكی پرۆتۆكۆڵیەو لە هەمو دونیا كاری وا كراوە و دەكرێت.
شەقامەكانی هەولێر بەئاڵای كوردستان و عیراق و توركیا بۆ پێشوازیكردن لەسەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رازێنراونەتەوە.