به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر هاتوچۆى ناو پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى رابگرێت، نه‌وا ده‌پرسێت: تا چه‌ند پابه‌ندیت به رێنماییه‌كان و له ماڵ نایه‌یته‌ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاونه‌بێته‌وه؟ به‌شداربوانى به‌رنامه پێیانوابو به‌گشتى وه‌كو پێویست هێشتا خه‌ڵك خۆى ناپارێزێت و هوشیارى تاك له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویست نییه و پێویسته زیاتر خۆیان بپارێزن له قه‌ره‌باڵغیى مۆلأ و سه‌یرانگا و شوێنه گشتییه‌كان.