بێباكی یاخود خه‌مساردی دوو چه‌مكن كه‌ده‌كرێت زیاتر به‌وكه‌سانه بوترێت كه‌له ئاست هه‌موو ڕوداووپێشهاته‌كاندا باش بن یاخراپ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن وهیچ كۆمێنت وهه‌ڵوێست وكاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌ئاستیدا نیه‌ونابێت . بێده‌نگبونی ده‌سته‌جه‌معیش له‌ئاست هه‌ر كرده‌یه‌كدا نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌و مرۆڤه‌كان نزیكده‌كاته‌وه له‌كه‌ناری بێهیوابون و دواتریش كێشانی ڕۆحی به‌دوادادێت .له‌باشوری كوردستاندا یاخود ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێیده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان خه‌مساردی و بێباكیه‌كی گشتگیر خه‌ریكه باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر هه‌مواندا كه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت ورده ورده خۆری هیواكان ئاواده‌بن و به‌دیهێنانی ئاسۆیه‌كی ڕوونیش له‌مه‌حاڵ نزیكمان ده‌كاته‌وه. ئاخر ئه‌وه چ كاره‌ساتێكه له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا دنیایه‌ك ڕووداو و ته‌نانه‌ت كاره‌ساتیش ڕووده‌دات كه‌چی خه‌ڵكی هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ڵێی له‌سوڕی متبوندایه .چه‌ند سه‌یره تۆچوار ساڵه نان وقوتی ڕۆژانه‌ت بڕدراوه‌و ژیانێكی مه‌مره‌ومه‌ژی ده‌به‌یته‌سه‌ر كه‌چی هه‌ر بێده‌نگیت ، تۆ به داتا و ژماره‌ی دروست بزانیت له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا یانه‌كانی ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزان كردوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندیان له‌و بواره‌دا خه‌رجكردوه، به‌ڵام خۆت نه‌زانی چه‌ند مانگه موچه‌ت وه‌رنه‌گرتوه و چه‌ندت لێبڕاوه‌و چه‌ندیشت بۆ پاشه‌كه‌وتكراوه؟ له‌ساده‌ترین و سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی ژیانت بێبه‌شكراویت كه‌چی هه‌ر بێباكیت، هیچ به‌هاو شكۆیه‌كی مرۆڤایه‌تیان بۆ مرۆڤه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه كه‌چی تۆ هه‌ر خه‌مساردتر ده‌بیت. من تێناگه‌م له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نه‌بوه‌ونابێت دامه‌زراوه‌ی یاسایت په‌كبخرێت ، حكومه‌تت شكست له‌دوای شكست تۆماریان بكات ، په‌ت و تۆڕی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیت له‌پچڕانی ته‌واوه‌تی نزیك ببێته‌وه كه‌چی مێشێك میوانت نیه‌و له‌بێباك بێ باكترو بێده‌نگیشت له‌لاڵبون نزیكده‌بێته‌وه .له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له‌نیوه‌شه‌وێكدا زیاتر له‌نیوه‌ی خاك وخه‌ڵكی كوردستانت ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی وهێزه‌عێراقیه‌كان بكرێت وخه‌ڵكێكی زۆریش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاران بكرێت تۆهه‌ر سه‌یركه‌ربیت و حزبه‌كانی خاوه‌ن هێزی چه‌كداریش ته‌خوینی یه‌كدی بكه‌ن .ئاخه‌ر خودایه چ كاره‌ساتێكه به‌شێكی كوردستانت ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌وهێرش وپه‌لاماردان بوبێته‌وه كه‌چی خه‌ڵكی له‌م هه‌رێمه‌وه ته‌نها ڕۆڵی ته‌ماشاكه‌ر ببینێت وئامه‌ده‌ش نه‌بێت وه‌ك پاڵپشتیه‌ك به‌شداری گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێكی نیو كاژێری بكات بۆیان .چ معقوڵیه‌تێكی تێدایه به‌شداربوانی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌زۆربه‌ی پایته‌خته‌كانی دونیادا دژی پالاماردانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ركانتۆنی عه‌فرین له‌به‌شداربوانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر‌و زیاتربن.چه‌ند عه‌جیبه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وپه‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌بارودۆخی عه‌فرین بكه‌ن وبه‌ئاشكرا دژی په‌لاماره‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه كه‌چی له‌په‌رله‌مانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا زاتی ئه‌وه‌نه‌كرێت چه‌مكه‌كانی شه‌ڕڤان ویه‌په‌گه‌ویه‌په‌ژه ناوبهێنرێت كه‌له‌ئێسنادا بونه‌ته وێردی سه‌رزاری دونیا‌و ڕۆژانه داستانی موعجیزه‌ئاسا تۆمار ده‌كه‌ن ،له‌وه‌ش عه‌جیبتر بێده‌نگی و بێسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران وبه‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه له‌ئاست ئه‌و قه‌تل وعام و وێرانكارییانه‌ی ده‌كرێته سه‌رعه‌فرین ودانشتوانه‌كه‌ی .بۆیه ئه‌و خه‌مساردی وبێ باكیه‌ی له‌ئێستاداو له‌نێو هه‌رێمی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌یدا هه‌یه‌و به‌رده‌وامه به‌ته‌واوه‌تی له‌حاڵه‌ته‌وه بۆته دیارده‌و دیارده‌یه‌كی كوشنده‌و مه‌ترسیداریش كه‌خه‌ریكه گیان له‌هه‌موان ده‌كێشێت .