په‌یڕه‌وێكی پڕپڕ له كۆت و به‌ندو رێگیری
عەبدولرەحمان عەلی رەزا
11/07/2018
رۆژی سێشه‌ممه 10-7-2018 له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌ك ههمواركران له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه گرنگیان ده‌بێت بۆ پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه و چاودێریكردنی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران، له‌مه‌ودوا له‌وانه:
-له‌پڕۆسه‌ی پرساندندا وه‌زیر له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بێت یان نا پڕۆسه‌كه ئه‌نجامده‌درێت، واتا بیانوی نه‌هاتنی وه‌زیر بۆ په‌رله‌مان له‌مه‌ودوا هیچ به‌هایه‌كی نابێت و بێ ئاماده‌بونی خۆشی پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
-به‌واژۆی ( 1/5) یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامان ده‌توانرێت سه‌رۆكی حكومه‌ت بانگهێشتی نێو هۆڵی په‌رله‌مان بكرێت، به‌واژۆی (1/6) یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش بانگهێشتی وه‌زیر بكرێت، كه پێشتر ده‌بوایه سه‌رۆك وه‌زیر به‌واژۆی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێ و وه‌زیریش به‌واژۆی (1/4) یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرانایه.
-به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بوایه بۆ سه‌ندنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ش پێویستی به ده‌نگی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌بوه تاكو پڕۆسه‌كه جێبه‌جێبكرایه، به‌ڵام لهههموارهكهدا كه كراوه‌و ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ردرا، له‌مه‌ودوا ته‌نها سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران پێویستی به ده‌نگی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێت، چونكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیران واتا متمانه‌سه‌ندنه‌وه له‌كۆی كابینه‌كه.
به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیرانی كابینه‌ی حكومه‌ت، كه ئه‌میش پێشتر هه‌ر پێویستی به ده‌نگی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مواره‌كه‌دا گۆڕدراوه‌و له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌ها (نیوه+1) متمانه له‌وه‌زیر وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌و سێ گۆڕانكاریه له به‌شی حه‌وته‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ته به‌چاودێریكردن گۆڕانكاری گرنگن و حكومه‌ت و به‌رپرسانی زیاتر پابه‌ندو ملكه‌چی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه‌و ته‌نانه‌ت لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ش، كه پێشتر و به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كه دنیایه‌ك كۆتوبه‌ندی بۆ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران دروستكردبوو، كه من هه‌مووكات به بۆمبی تهوقیتكراوم ده‌شوبهاند له‌كاری پهرلهمانیداو ده‌بوه له‌مپه‌رێكی قورس، له‌بابه‌تی چاودێریكردن و بانگهێشتی به‌رپرسانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت متمانه لێوهرگرتنهوهیشیان.
به‌هیوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ماده‌و بڕگه‌كانی تری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌ئێستادا زیاتر له (70%)ی هه‌مواره‌كه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌و ده‌نگیشی پێدراوه.
شەپۆلەکانی نەوا