بەقائی: كاتێك گەرووی هورمز دەكرێتەوە گەمارۆ دەریاییەكان هەڵبگیرێن

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئێستا هیچ دانوستاندنێك لەنێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا نییە، كاتێك گەرووی هورمز دەكرێتەوە كە گەمارۆ دەریاییەكانی سەر بەندەرەكانی باشوری ئێران هەڵبگیرێن و كۆتایی بە هێرشەكانی ئەمریكا بهێنرێت.
بەقائی وتیشی: دانوستاندنەكانیان تەنها لەگەڵ عومانن و تایبەتن بە گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێك بۆ دیاریكردنی رێڕەوێكی سەلامەتی كەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، دانوستانیان لەسەر ئەوە كردوە رێڕەوی باشور كە لە سنوری ئاوی عومانەوە تێدەپەڕێت و رێڕەوی باكور كە لەسنوری ئاوی ئێراندایە بگۆڕدرێن بۆ رێڕەوێكی هاوبەش كە دابینكەری بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و هاتوچۆی سەلامەتی كەشتییەكان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group