سێنتكۆم داوای كردوە بیرۆكەی نوێی پێشكەش بكرێت بۆ فشار خستنە سەر ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) داوای لە ئەفسەران و شارەزایان و شرۆڤەكارانی هەواڵگریی و سەربازی كردوە، بیرۆكەی نوێ و داهێنەرانە رادەست بكەن بۆ فشارخستنە سەر ئێران و سزادانی.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكا سەبارەت بە داواكارییەكی (سێنتكۆم) بڵاویكردوەتەوە، هەواڵگریی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئیمەیڵێكی بۆ ئەفسەران و سەربازی ناردوە داوایكردوە رێگە چارەی نوێ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران پێشنیار بكەن.
لەوبارەیەوە بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا رایانگەیاندوە، داواكارییەكە رەنگدانەوەی پێویستیی راستەوخۆیە بۆ هەڵسەنگاندنەوەی ستراتیژیی ئێستا، بەتایبەت دوای چەندین هەفتە لەهێرشی ئاسمانی ئەمریكا كە ئامانجیان كەمكردنەوەی تواناكانی ئێران بو لە دروستكردنی مەترسی بۆ سەر كەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group