نه‌وا
به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا، نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشته سه‌رو 44 دۆلار.
په‌یمانگاى "پێترۆڵیۆم"ى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه، نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا به‌بڕى 5 ملیۆن و 150 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌نزین و گاز به‌هه‌مان شێوه كه‌میانكردوه.
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت به 44 دۆلار و 62 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌واڵه دڵخۆشه‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینى كۆرۆناش یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه، یه‌ك به‌رمیل خاوى خۆرئاواى ته‌كساسى ئه‌مریكا گیشتوه‌ته 42 دۆلار و 36 سه‌نت و خاوى ئۆپێكیش جێگیره و به‌رمیلێك به‌رامبه‌ر 39 دۆلار و 97 سه‌نته.