نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 898 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 24 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/12/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌زار و 898 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 562 هه‌زار و 520 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 24 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 12 هه‌زار و 411 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 885 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 491 هه‌زار و 657 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.