باڵیۆزی ئێران سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی بۆ به‌غدا پشتڕاست كرده‌وه‌

05/12/2020 عێراق

نه‌وا
باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی بۆ به‌غدا پشتڕاست كرده‌وه‌.
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق به‌ كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می وتووه‌، له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.
باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا باسی له‌وه‌شكردووه‌، قائانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی سیاسی، حزبی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی عیراق كۆبوه‌ته‌وه‌.
پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویان كردبوه‌وه‌، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا هه‌وڵی داوه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌ عیراقیه‌كان رازی بكات به‌وه‌ی تا كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترامپ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا رابگرن.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ فه‌رمی سه‌ردانێكی له‌و جۆره‌ی ره‌تكردبوه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group