نه‌وا
كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆتاییهات و به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاریانداوه هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی سیاسی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن.
له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به سه‌رپه‌رشی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی یه‌كێتی و گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیار دراوە شاندێکی سیاسی هەفتەی داهاتوو بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی نێو کۆبوونەوەکە، هێورکردنەوەی گرژییە میدیاییەکان و راگرتنی موزایەدەی سیاسی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حیزبەکانە.
بڕیارە هەرسێ لایەن راگەیێندراوێکی هاوبەش لەبارەی کۆبوونەوەکە و بڕیارەکانیانەوە بڵاوبکەنەوە.