عیراق پێنجەمین وڵاتی عەرەبیە لەڕوی هەرزانیی تێچوی ژیانەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەگوێرەی داتایەك كە بەدواداچونی بۆ ئاستی ژیانی وڵاتانی جیهان كردوە، عیراق لە ریزبەندی پێنجەمین هەرزانترین وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ ژیانكردن تێیدا لەساڵی 2025 دا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی نومبیۆ كە بەدواداچون بۆ ئاستی ژیانی وڵاتانی جیهان دەكات باسلەوەكراوە، عیراق لە ریزبەندی پێنجەمی هەرزانترین وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ ساڵی 2025 و ژیانكردن تێیدا، ریزبەندییەكەش ئاستەكانی ژیانی رۆژانە لەڕوی بەقاڵی، چێشتخانە، كرێ و توانای كڕینی ناوخۆیی دەگرێتەوە.
لەوبارەیەشەوە ئەوە خراوەتەڕو، لیبیا لە ریزبەندی یەكەمی هەرزانترین وڵاتانی عەرەبی دێت بۆ ژیان تێیدا، میسر پلەی دوەم و سوریا پلەی سێیەم و جەزائیر پلەی چوارەم و عیراقیش پلەی پێنجەم دێت، هەروەها لەو ریزبەندیەی كە بۆ ئەمساڵ كراوە گرانترین وڵاتی عەرەبی بۆ ژیانكردن تێیدا ئیمارات بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group