وتەبێژی حكومەتی عیراق: سەرۆك وەزیران ناوی هەمو ئەوانە ئاشكرا دەكات كە گەندەڵی دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، سەردانی چاوەڕوانكراوی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆسیەو دەسپێشخەریی گرنگ لەخۆ دەگرێت، ئەو كار دەكات بۆئەوەی لەماوەیەكی دیاریكراودا چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
عەبودی جەختیشیكردوەتەوە، سەرۆك وەزیران چاوپۆشی ناكات و ناوی هەمو ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كە گەندەڵی دەكەن و یاری بە سامانی گشتی دەكەن.
سەبارەت بە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابینكراوەو هیچ هەنگاوێك بۆ چاپكردنی دراو نییە، هەروەها حكومەت پابەندە بە پێدانی شایستەی گرێبەستەكان و فەرمانبەرانی رۆژانە، بەڵام گواستنەوەیان بۆ ناو میلاكی بودجە لای وەزارەتی داراییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group