گروپێكی چەكداری تر خۆی هەڵوەشاندەوەو چەكەكانی رادەستی حكومەتی عیراق كرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە، گروپی كەتائیبی ئیمام عەلی، چەك و  داتای چەكدارانیان، هەروەها ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان رادەستی لیژنەی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و تێكەڵكردنیان بە هێزە ئەمنییەكان كرد.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فەریق قەیس محەمەداوی سەرپەرشتی پڕۆسەی وەرگرتنی دۆسیەو داتاكانی پەیوەندیدار بە چەكداران و كەلوپەلە سەربازییەكانیانی كردوە، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی تێكەڵكردن و دوبارە رێكخستنەوەی گروپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوە ئەمنییەكاندا.
جێی ئاماژەیە، پێشتر حكومەتی عیراق لیژنەیەكی تایبەتی بە ناوی لیژنەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی سەربە حەشدی شەعبی و تێكەڵكردنیان بە هێزە ئەمنییەكان پێكهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group