ئاژانسی فارسی ئێرانی: ئەمڕۆ ئێران هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا واژۆ ناكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، تاران ئامادە نییە ئەمڕۆ هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ واشنتۆن واژۆ بكات چونكە ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ رۆژی لەدایكبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا،هەربۆیە ئێران نایەوێت ئەم رووداوە بۆ بانگەشەی میدیایی و دەستكەوتی كەسیی ترەمپ بەكاربهێنرێت.
وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە، ترەمپ ئەمڕۆ تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، جەختی لەسەر واژۆكردنی رێككەوتنەكە لەم بەروارەدا كردووەتەوە، بەڵام تیمی دانوستانكاری ئێران دەڵێن، رێگە نادەین ئەم پرسە بكرێتە نمایشێكی سیاسی.
سەرچاوە ئێرانییەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە، رێككەوتنەكە هێشتا بە تەواوی نەگەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و داڕشتنەكەی تەواو نەبووە، بۆیە واژۆكردنی لەم كاتەدا مەحاڵە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group