سوپای ئیسرائیل بەنیازە هێرش بكاتە سەر 29 شارۆچكەو گوندی لوبنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرەڕای ئاگربەست سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی كرد كە ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر 29 شارۆچكەو گوندی باشوری لوبنان.
ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی 29 شارۆچكەو گوندی باشوری لوبنان تا ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، چونكە هێرش دەكەنە سەر شارۆچكەو گوندەكانیان و لانیكەم یەك كیلۆمەتر لەو شوێنانە دور بكەونەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسیلەوەشكردوە كە حزبوڵڵای لوبنان رێككەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردوە، بۆیە هۆشدارییان بە دانیشتوانی ئەو 29 شارۆچكەو گوندەی باشوری لوبنان داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group