نەوا-
بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی ئەو ئاوەی لە توركیاوە دەڕژێتە ناو خاكی عیراقەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ دابەزینی بەخۆوە بینیوە، لەسەر ئەم بنەمایەش لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاریاندا بڕی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە بەرەو روباری دیجلە بۆ 750 مەتر سێجا لە چركەیەكدا كەم بكەنەوە.
میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویانكردوەتەوە، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا بەنداوی موسڵ یەك هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا ئاوی بەردەدایەوە، بەڵام بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی ئەو ئاوەی لە توركیاوە دەڕژێتە ناو خاكی عیراقەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بۆیە بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكە بۆ روباری دیجلە كەمكراوەتەوە بۆ 750 مەتر سێجا لە چركەیەكدا.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، ئامانج لەم رێوشوێنانە بەڕێوەبردنی دروستی سەرچاوەكانی ئاو و دڵنیابونەوەیە لە بەردەوامیی یەدەگی ستراتیژیی عیراق بۆ دابینكردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەكان لەقۆناغی داهاتودا.