نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوان واشنتن و لێپرسراوانی ئێراندا هەیە.
باسی لەوەشكرد، تاران داوای لێكردووە بۆردومانەكان رابگرێت ئەگەرچی ئەگەری گورزی زیاتر لەسەر مێز ماوە، بەڵام پێدەچێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە ئێران بەمزووانە كۆتاییان بێت.
لە بەرانبەردا، لێپرسراوێكی ئێرانی لێدوانەكانی ترامپی رەتكردەوە و جەختی كردەوە كە تاران لەم قەیرانەی ئێستادا هیچ جۆرە پەیوەندییەكی راستەوخۆی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا نەكردووە.