ئێران: وەڵامی هەر دەستدرێژییەكی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دەدینەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا، هێرشە بەرفراوانەكانی سوپای ئەمریكای بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی لە شەوی ڕابردودا بە توندی شەرمەزاركرد. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشانە نەك تەنها پێشێلكردنی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكانە، بەڵكو ڕێككەوتنی ئاگربەستی 7ـی نیسانی بە كردەوە لەباربردوە و بێمانا كردوە. 
هەروەها تاران هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەكە كرد و داوای لێكردن پابەندی بەڵێنە یاسایی و ئەخلاقییەكانیان بن و ڕێگە نەدەن سوپای ئەمریكا خاك، دامەزراوە و سەرچاوەكانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنێت. 
وەزارەتی دەرەوە دوپاتیشی كردەوە، ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادا، سورە لەسەر ئەوەی سەرچاوە و بنكەی ئەو هێرشانە لەناو ببات كە دەكرێنە سەر خاكی وڵاتەكەی و وەڵامی هەر دەستدرێژییەكی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بداتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group