عیراق لە پلەی سێیەمی پیسكردنی ژینگەیە لەجیهاندا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی بانكی جیهانی و رێكخراوەكانی وزە سەبارەت بەپیسبونی ژینگە بەهۆی سوتانی گازەوە عیراق بەردەوام پلەی سێیەمی جیهانی گرتوە لە سوتانی گازی هاوەڵی نەوتدا، هەروەها عیراق، روسیاو ئێران بەرپرسن لە سوتانی نزیكەی نیوەی كۆی گازی سوتێنراوی جیهان كە ئەمەش بەهۆی لاوازیی ژێرخانی ئابوری، نەبونی سیستەمی پێشكەوتوی كۆكردنەوەی گازو دواكەوتنی وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانی سودوەرگرتن لەم وزەیەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕە گازەی لە كێڵگە نەوتییەكانی عیراقدا بەتایبەت لە پارێزگای بەسرە دەسوتێت و بەفیڕۆ دەچێت توانای هەیە لە ێوان هەشت هەزار بۆ 12 هەزار مێگاوات كارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت ئەمەش دەتوانێت بەشێكی زۆری كێشەی كارەبای نیشتمانیی عیراق چارەسەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group