یەدەگی نەختینەیی عێراق بە نزیكەی 30 ملیار دۆلار كەمیكردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەڵێت، یەدەگی نەختینەیی عێراق بە بڕی نزیكەی 30 ملیار دۆلار كەمیكردووە و زۆربەی پارەكەش بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران خەرجكراوە.
نزار ناسر پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا، یەدەگی نەختینەیی وڵات لە 109 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیكەی 77.5 ملیار دۆلار دابەزیوە و قەبارەی زیانەكە 31.5 ملیار دۆلار بووە.
باسی لەوەشكرد، زۆربەی ئەو یەدەگەی خەرجكراوە، ئاراستەی پێدانی مووچەی فەرمانبەران كراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، كاردەكەن بۆ پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و بەڕێوەبردنی پارە بەشێوەیەكی دروست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group