كاردانەوەی ئێران دوای گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا

41 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا چەندین رێكاری نوێی دژ بە تاران رایگەیاندو هۆشداریدا بەو وڵاتانەی بەردەوامن لە بازرگانی لەگەڵ ئێران و ئەگەری دور خستنەوەیان لە سیستمی دارایی جیهان هەیە. 
لەبەرامبەر ئەم رێكارە نوێیانەی ئەمریكا، حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسداران هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ژێرخانی ئابوریی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە، زەبرێكی كوشندە لە بەرژەوەندییە گرنگەكانی ئەمریكاو رێڕەوەكانی وزە دەوەشێنن.
لای خۆشیەوە موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان رایگەیاند، پێشكەوتنی گەورە لەگفتوگۆكانیاندا لەگەڵ تاران بەدەستهاتوە كە جەخت لەسەر رێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان و دوبارە كردنەوەی گەروی هورمز دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group