تەقینەوەیەك لە كابول زیاتر لە 50 كەسی كردە قوربانی

17/09/2019 جیهان

نەوا
تەقینەوەیەك لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان زیاتر لە 50 كەسی كردە قوربانی، تاڵیبانیش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەكەی گرتەئەستۆ.
ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز كابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، كە كۆبونەوەیەكی جەماوەریی لایەنگرانی ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەو وڵاتەی كردبووە ئامانج، بەهۆیەوە 24 كەس كوژران و زیاتر لە 30 كەسیش برینداربون.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان لە تەقینەوەكەدا هیچ زیانێكی گیانیی بەرنەكەوتوە. دواتر بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتیی تەقینەوەكەی گرتەئەستۆ.
تەقینەوەكەی ئەمڕۆی كابول دوای ئەوە دێت، كە لەماوەی رابردودا هەریەك لە ئەمریكا و ئەفغانستان گفتوگۆكانی ئاشتییان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان راگرت، بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەكە بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی تەقینەوە و هێرشەكانی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group