ئەمریكا.. دەستڕێژی گوللـە پێنج كوژراو و بریندارێكی لێكەوتەوە

17/11/2019 جیهان

نەوا
لە سان دییگۆی ئەمریكا بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە پێنج كەسی یەك خێزان كوژران، كە 3یان منداڵن و منداڵێكی دیكەش بریندارە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، رۆژی شەممە روداوێكی تەقەكردن لە ماڵێك لە سان دییگۆ لە باشوری ویلایەتی كالیفۆرنیا رویداوە و بەهۆی روداوەكەشەوە پێنج كەس كوژراون، قوربانیەكان ئەندامی یەك خێزانن و 3یان منداڵن، منداڵێكی دیكەش، كە تەمەنی 4 ساڵانە، بریندار بوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
هەروەها لەنێو قوربانیەكاندا پیاوێكی تەمەن 31 ساڵ و ژنێكی 29 ساڵ هەن و لەهەمان ماڵدا بەكوژراوی دۆزراونەتەوە، تائێستاش پۆلیسی ئەمریكا وردەكاری روداوەكەی بڵاونەكردوەتەوە و هۆكارەكەی نادیارە.
لە زۆرینەی ویلایەتەكانی ئەمریكادا هەموو كەس بۆی هەیە چەكی هەبێت، بەڵام بەردەوام روداوی نەخوازراو و تەقەكردن رودەدات و ساڵانە سەدان كەس دەبنە قوربانی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group