نەوا-
ستیفان دوجاریك وتەبێژی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە یەك هەزارو 500 فەڵەستینیان لەناوچەی ئەغوار لە كەناری رۆژئاوا ئاوارە كردوە.
دوجاریك بەپشتبەستن بە راپۆرتەكانی رێكخراوەكەیان ئاماژەی بەوەكرد: ئەو فەڵەستینیانەی ئاوارە كراون بەهۆی تۆمەتی تیرۆرو پرۆسەكانی روخاندن و پێنەدانی مۆڵەتی بیناسازی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە لە ناوچەكە دورخراونەتەوە..
وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان باسیلەوەشكردوە، پێویستە فەڵەستینییەكان لەسەرتاسەری خاكەكەیاندا بپارێزرێن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلكارییەكان بكرێت.