نه‌وا
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ئه‌گه‌ری پێنه‌دانی فڕۆكه‌ی ئێف-35 و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له بنكه‌ی ئینچه‌رلیك و كڕینی فڕۆكه‌ی روسی له ئه‌مریكا ده‌كات.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌نقه‌ره نیگه‌رانه له راده‌ستنه‌كردنی فڕۆكه‌ی ئێف-35ی ئه‌مریكی پێیان و رایگه‌یاند، توركیا به‌ڕووی هه‌موولایه‌كدا كراوه‌یه بۆ كڕینی جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف-35 به روسیاشه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش له ئه‌مریكا ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس 400ی روسی سزای وڵاته‌كه‌ی بدات، ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ڵامی ئه‌و سزایه‌ی واشنتۆن ده‌داته‌وه و چاو به بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له بنكه‌كانی ئینچه‌رلیك و كۆرجیك ده‌خشێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاریی كۆنگرێسی ئه‌مریكاشی كرد، به‌وه‌ی به زۆرلێكردن و سه‌پاندن ناگه‌ن به هیچ ئه‌نجامێك.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2020 په‌سندكرد و تیایدا فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف-35ی به توركیا قه‌ده‌غه‌كردوه.