ترامپ: 99%ى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانیان نییه‌

پێش 4 هەفتە جیهان

نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "99%ى حاڵه‌ته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانیان نییه‌ و هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌كانیش له‌ ئه‌مریكا زیادبونى پشكنینه‌كانه‌".
دۆناڵد ترامپ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكى سپى وتى "پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ نزیكه‌ى 40 ملیۆن كه‌س كراوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ 99%ى حاڵه‌ته‌كانى توشبون به‌ په‌تاكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانیان نییه‌".
سه‌باره‌ت به‌زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ ئه‌مریكا، كه‌ رۆژانه‌ له‌ 50 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه‌، وتى "هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌كان به‌هۆى زیادبونى پشكنینه‌كانه‌وه‌یه‌".
تائێستا نزیكه‌ى سێ ملیۆن توشبو و زیاتر له‌ 132 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكادا تۆماركراون و زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتى جیهانیشه‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group