نه‌وا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 834 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 77 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی كراون، دوو هه‌زار و 834 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌و پێیه‌ش كۆی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 137 هه‌زار و 556 تووشبوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 77 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 5 هه‌زار و 94 كه‌س و دو هه‌زارو 339 تووشبووش، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.