ئێران پایتەختەكەی دەگۆڕێت و تاران دەچێتە مێژوەوە

23/09/2020 جیهان

نەوا
ئەبو فەزڵ ئەبو ترابی ئەندامی پەرلەمانی ئێرانی ئاشكرایكرد، سوپای پاسداران نامەیەكی ئاراستەی سەرۆك كۆمار كردوە و ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ پێگەیەكی دیكە.
ئەبو ترابی بە ئاژانسی "خانە ملت"ی وڵاتەكەی وتوە "بنكەی "خاتم اڵانبیا‌و"ی سەربە سوپای پاسداران نامەیەكی سەبارەت بە گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ پێگەیەكی دیكە ئاراستەی  حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار كردوە و ئامادەیی پیشانداوە بۆ دەستكردن بەو كارە".
لە پاش ئەو نامەیە، رۆحانی نامەیەكی ناردوە بۆ سكرتێری ئەنجومەنی گواستنەوەی پایتەخت، كە وەزیری رێگا و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەیە و بۆئەوەی دوای كۆتاییهاتنی قەیرانی كۆرۆنا بڕیار لەوبارەیەوە بدات.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردوە، سەرجەم رێوشوێنەكان بۆ گواستنەوەی پایتەخت دیاریكراون و سەربازگەكان و زانكۆكان و كارگەكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل دەگوازرێنەوە.
ماوەی چەندین ساڵ باس لە گواستنەوەی پایتەختی ئێران دەكرێت، بەڵام تائێستا پێگە نوێیەكە ئاشكرانەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group