هەوڵ دەدرێت ڤاكسین بۆ سەرجەم بەشدارانی جامی جیهانی 2022 دابین بكرێت

17/04/2021 وەرزش

نەوا-
شێخ محەمەد عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشكرایكرد: سەرقاڵی بەرنامەیەكن بۆ ئەوەی ڤاكسین بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی بەشداری جامی جیهانی قەتەر دەكەن دابین بكرێت.
شێخ محەمەد عەبدولرەحمان لە لێوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە: قەتەر بەباشی ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆ جیهانی بسەلمێنێت كە دەتوانێت پێشوازی جامی جیهانی 2022 بكات بەشێوەیەكی زۆر تایبەتمەند.
رونیشیكردوەتەوە: لەسەرەتاشەوە هەر ئەوە پلانمان بوە، جامی جیهانی قەتەر یەكەم روداوی دڵخۆشكەر دەبێت لە دوای پەتای كۆرۆنا و كەرەنتین، ئەوەش دەرفەتێكی نایابە بۆ جیهان.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەوەشی ئاشكراكردوە: لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە گفتوگۆدان سەبارەت بە چۆنێتی دابینكردنی ڤاكسین بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی لە جامی جیهانیدا بەشداری دەكەن و لەئێستاشدا سەرقاڵی بەرنامەیەكن  بۆ دابینكردنی، ئەوەش سەرەرای ئەوەی هیواخوازن تا ئەو كاتە پەتاكە كۆتایی هاتبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group