ئاماری كوژراوان لە غەزە بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 31 هەزار كەس

14/03/2024 جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 31 هەزارو 341 كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەغەزە بڵاویكردۆتەوە،  تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا 69 هاووڵاتی فەڵەستینی كوژراون، بەمەش ژمارەی كوژراوان گەیشتوەتە 31 هەزار و 341 كەس.
باس لەوەشكراوە كە 110 كەسی دیكە لە هێرشەكانی ئەم دواییانەدا برینداربون و، تێكڕای ژمارەی بریندارەكان گەیشتوەتە 73 هەزارو 134 كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیانراوەكەشیدا باسی لەوە كردوە كە هێشتا بەشێك لەوانەی لە هێرشەكاندا كوژراون لە ژێر داروپەردوە روخاوەكاندان یان لە كەناری رێگاوبانەكاندان و بەهۆی رێگرییەكانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group