شاخەوان عەبدوڵڵا: دەمانەوێت رێگرییەكانی بەردەم جوتیاران نەهێڵین

پێش 2 هەفتە عێراق

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ساڵانە كێشەی ئەوە دروست دەبێت كە رێژەیەكی كەم گەنم لە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو رێگرییانە نەمێنێت و هەمو هاوكارییەكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم دەكەین.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، كۆمەڵێك بابەت لەنێوان شاندەكەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ باسی لێوە كرا وەك بابەتی ئەنجومەنی بەبازاڕكردنی ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە كێشەی ئەوە دروست دەبێت كە بڕێكی كەم گەنم لە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو رێگرییانە نەمێنێت، هەروەها هەمو هاوكارییەكی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەین بۆئەوەی ئەو جوتیارانەی چیتر ئەو كێشانەیان نەمێنێت بەڕێژە بەرهەمەكانیان لێ وەرگیرێت، دەبێت هاوتای شارەكانی دیكەی عیراق ئەو گەنمەی چاندویانە هەموی وەربگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group