ترەمپ: ئەمریکا دەبێتە گۆمی خوێن

18/03/2024 جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە بەردەم لایەنگرەكانیدا وتی، ئەگەر دوبارە وەكو سەرۆكی ئەمریكا هەڵنەبژێردرێتەوە، ئەمریكا دەبێتە گۆمی خوێن.
ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە دوایین كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی وتی، ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی بردنەوە نەبێت ئیدی من دڵنیا نیم لەم وڵاتەدا ئایا هەڵبژاردنێكی دیكەتان ببێت، ئایا لەمە تێدەگەن؟
ئەو جۆرە لێدوانانەی ترەمپ لەنێو لایەنگرانی بە هەڕەشە بۆ سەر دیموكراسی ئەمریكا لێكدەدرێتەوە. 
لە ماوەی دو مانگی رابردودا جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا ترەمپی بە نەخۆش و نازیی ناوبرد و بە هەڕەشە بۆ سەر دیموكراسی ئەمریكا دانا. 
ترەمپ لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی 2015 وە بەشی زۆری لایەنگر و دەنگدەرانی لەگەڵ لێدوانە ئاگرینەكانی راهێناوە، هەر ئەوەشە كە سەرەڕای هەمو هێرش و هەڕەشانە، هێشتا لە 49% لە بەرامبەر لە 47% ی ئەمریكییەكان بە شیاوی سەرۆكایەتی ئەمریكای دەزانن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group