ئەردۆغان: تا فەڵەستینییەكان دەگەن بە دەوڵەتی سەربەخۆ لە خەبات راناوەستین

30/03/2024 جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، تا فەڵەستینییەكان دەگەن بە ئازادی و دەوڵەتی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵات بێت لە خەبات راناوەستین.
ئەردۆغان لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا بۆ لایەنگرانی پارتەكەی لە ئیستانبوڵ وتی: لەپاش بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەزە بەچڕی كاردەكەین بۆ زیادكردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل، ئەوەی دەستمان بیگاتێ توانامان بەسەریدا هەبێت و بتوانین ئەنجامی بدەین، بەبێ ئەوەی یەك كەموكوڕی هەبێت هەموی ئەنجام دەدەین و بەردەوامیش دەبین لەسەری.
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، تا فەڵەستینییەكان دەگەن بە ئازادی و خاكی داگیركراویان و دەوڵەتی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵات بێت لە خەبات راناوەستین و توركیا هەر وەك چۆن بە ڕوسورییەوە لە تاقیكردنەوەی سوریاو سۆماڵ و قەرەباغ دەرچو، لە تاقیكردنەوەی غەزەشدا بەو شێوەیە دەردەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group