ئەمریكییە موسڵمانەكان بۆ مانگی رەمەزان ئیوارەخوان ئامادە دەكەن

30/03/2024 جیهان

لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەمریكییە موسڵمانەكان وەك موسڵمانانی تر لەجیهان لەمانگی رەمەزاندا رێوڕەسمە ئاینییەكانیان ئەنجامدەدەن. 
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان لینیكی ماڵپەڕێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا راپۆرتێك لەبارەی ئەمریكییە موسڵمانەكان و بەڕێكردنی مانگی رەمەزان و ئامادەكارییەكانی لەخۆگرتوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە بەپێی سەنتەری توێژینەوەی پیو، لەكۆی 3.45 ملیۆن موسڵمان لە هەمو تەمەنێكدا تاساڵی 2017 لە ئەمریكا ژیاون  كە 58% یان لە وڵاتێكی دیكە لەدایكبون.
هەر لەراپۆرتەكەدا هاتوە كە موسڵمانە رەشپێستەكان 20%ی موسڵمانانی ئەمریكا پێكدەهێنن، نزیكەی 70%ی موسڵمانانی رەشپێست لە ئەمریكا لەدایكبون و 49% خۆیان وەك موسڵمان دەناسێنن.
ئاماژەشیكردوە، بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەڕێكردنی مانگی رەمەزان سەدان موسڵمان لە تایمز سكوێری شاری نیویۆرك كۆبونەوەو پێكەوە رۆژویان شكاندو نوێژیان كرد، رێكخەرانی رێوڕەسمەكەش یەك هەزارو 500 ژەمیان دابەشكردو جەختیاكردۆتەوە كە ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتییە.

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group