هەڵمەتی عیراق پێناسەمە لەسەرجەم پارێزگاكان دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
هەڵمەتێك لە ژێر ناونیشانی ( عیراق پێناسەمە) لەسەرجەم پارێزگاكان دەستپێدەكات.
عەممار مونعم سەرۆكی تیمی گەیاندنی ئەلكترۆنی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، لە رۆژی پێنجشەممە هەڵمەتی عیراق پێناسەمە لە پارێزگای ئەنبار دەستپێدەكات و لە رۆژی 6-5ی داهاتوش هەڵمەتەكە هەمو پارێزگاكان دەگرێتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە سەیف عەبدولكەریم ئەفسەرو ئەندامی تیمی گەیاندنی ئەلكترۆنی عیراق رایگەیاندوە، لەگەڵ لیوا نەشئەت خەفاجی بەڕێوەبەری رەگەزنامەو پاسپۆرت كۆبونەتەوە رێككەوتن كە هەڵمەتەكە سەرجەم پارێزگاكان بگرێتەوە دوای ئەوەی لەشاری بەغدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
هەڵمەتی عیراق پێناسەمە ئامانجی دەركردنی كارتی نیشتمانییە بێبەرامبەر بۆ سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەردەهێنرێت كە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group