نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، خزمەتگوزاری ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ ئەو كەسانە دەستپێكرد كە بە ڤیزای حەجەوە دێنە ولاتەكەوەی.
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ حاجیان، كە بە هاوكاری وەزارەتەكانی دەرەوە و حەج و عومرە و دەستەی داتا و زیرەكی دەستكردی سعوودیە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە حاجیان دەدات ناسنامەی خۆیان بسەلمێنن بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنێك بە مەبەستی ئاسانكاری بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكان لە گەشتەكەیاندا.
ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی سعوودیایە بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڕانكاری دیجیتاڵی و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا بۆ خزمەتكردنی مرۆیی بهێنێتە كایەوە كە ئامانجەكانی دیدگای ئەو وڵاتەیە لە ساڵی 2030.