عێراق پێشوازی لە هەنگاوەكەی پەكەكە بۆ لە ناوبردنی چەك دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-

عیراق پێشوازی لە هەنگاوەكەی پەكەكە دەكات سەبارەت بە لەناوبردنی چەك و هیواخوازە ببێتە هۆی پاراستنی سەروەری عیراق و توركیا.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەو هەنگاوەی پەكەكە بە لەناوبردنی چەك دەرفەتێكی راستەقینەیە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بەرەو ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەكەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی تەواوی عیراق بۆ ئەو پرۆسەیە دەردەبڕێت و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو هەنگاوە رێگە خۆشدەكات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنەر لەگەڵ توركیای دراوسێ لەسەر بنەمای هاوبەش بۆ روبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان، بەمەش سەروەری عیراق و توركیا پارێزراو دەبێت و ئاسایش و سەقامگیری فەراهەم دەكات.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە، هیوادارن ئەو دەستپێشخەرییە بەشداربێت لە داخستنی لاپەڕەی گرژییە سیاسی و ئەمنییەكان و ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ گفتوگۆیەكی بەرپرسیارانەی ناوچەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group