نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگەی واست ڕایگەیاند، بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە مۆڵێكی شاری كوت دەیان كەس گیانیان لەدەستدا.
محەمەد مەیاحی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای واست ڕایگەیاند، لە ئاكامی ئەو ئاگرەی كە لە مۆڵی كۆڕنیشی شاری كوت كەوتەوە، زیاتر لە 50 كەس لە ژن و پیاو و منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەشی خستەڕوو، كە بە هۆی ڕووداوەكەوە سێ ڕۆژ پرسە ڕادەگەیەنن.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای واست ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕادەگەیەنن و چاوپۆشیش لە هیچ كەسێك ناكەن كە بە ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ بووبێتنە هۆكاری ئەو كارەساتە.
مەیاحی ڕاشیگەیاند، سكاڵای یاساییان لەسەر خاوەنی بیناكە و مۆڵەكە و هەموو ئەو كەسانە تۆمار كردووە كە پەیوەندییان بە ڕووداوەكەوە هەبووە.