نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی هەمواركراوی ژمارە ساڵی 2016 كە لەمانگی 11ی ساڵی رابردودا هەمواركرایەوە، بوەتە هۆی ئازادكردنی 38 هەزارو 787 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لێبوردنەكە گرتونیەتیەوە لەنێویاندا ئەو تۆمەتبارانە هەن كە فەرمانی دەستگیركردن یاخود بانگهێشتكردنیان بۆ دەرچوە، هەروەها ئەوانەشی بە كەفالەت ئازادكراون و ئەوانەی بە غیابی سزادراون گەیشتۆتە 155 هەزارو553 كەس.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی كە بەهۆی یاساكەوە وەرگیراوەتەوە گەیشتۆتە 81 ملیارو 533 ملیۆن و 490 هەزار دینار، ئەوەشی كە بە دۆلاری ئەمریكی وەرگیراوە گەیشتۆتە زیاتر لە 34 ملیۆن دۆلار.