باخچەلی: ئاسایشی دیمەشق ئاسایشی ئەنقەرەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە رایگەیاند: ئاسایشی دیمەشق ئاسایشی ئەنقەرەیە، بەختەوەری، سەلامەتی و یەكێتیی گەلی سوریا لەگەڵ گەلی تورك یەكەو هەمان شتە.
سەرۆكی گشتیی مەهەپە راشیگەیاندوە، هیوادارن ئەو رێككەوتنە 14 بڕگەییەی نێوان حكومەتی دیمەشق و یەپەگە كە واژۆ كراوە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لەنێوان دیمەشق و یەپەگەدا كە زۆرترین پشتیوانی بۆ هێنانەدی سوریایەكی ئارام دابین دەكات كە ئامانجی سەقامگیریی سیاسیی و كۆمەڵایەتیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group