نەوا-
دەزگای هەوڵگری نیشتمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە بەردەوامەكانیان لەناو چەند وڵاتێكی هەرێمیی، دەزگاكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ئەمنییە تایبەتمەندەكانی سوریا توانیویانە تۆڕێكی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن كە لە پێنج تۆمەتبار پێكهاتون.
دەزگای هەواڵگری عیراق راشیگەیاندوە، ئەو تۆمەتبارانە پلانیان داناوە تاكو بڕێكی زۆر لە مادەی هۆشبەر بهێننە ناو عیراقەوە لە رێگەی سوریاوە، لە پرۆسەكەشدا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر زیاتر لە 200 هەزار حەبی هۆشبەردا.