مباپێ دوای پێكانەكەی دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاو بەشدارە لە یارییەكەی بایرن میونشن

4 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای ئەلیانز ئارینا میوانی یانەی بایرن میونشن دەبێت كە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگە، یانەی ریال مەدرید پێشبینی دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن یارییەكی سەخت ئەنجامبدات و ئامانجی ئەوەیە جێگەی خۆی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگەر بكات.
باس لەوەشدەكرێت، كیلیان مباپێ هێرشبەری یانەی ریال مەدرید گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەكان دوای ئەوەی لە یارییەكەی پێشودا بەشداری نەكرد ئەویش بەهۆی پێكانی سەرو چاوییەوە بو، بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەیەكی فەڕەنسی مباپێ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن بەشداری یارییەكە دەبێت، بەڵام بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە بە برین پێچەوە یاری دەكات.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group