تەوەرێكی سەرەكی گفتوگۆی عیراق لەگەڵ ئەمریكا ئابورییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكدا سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریكا رایگەیاند، لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لایەنی عیراقی و ئەمریكی سەرنج دەخرێتە سەر گۆڕینی دەستپێشخەرییە ئابورییە گەورەكان لە سەرو هەمویانەوە پێشنیاری سندووقی وزەو گەشەپێدان.
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەشیكردوە، سەركەوتنی ئەم سەردانەو گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی كرداری بنەمای قۆناغێكی نوێ لەهاوبەشی ئابوری دادەمەزرێنێت كە پشتدەبەستێت بە هەمەجۆكردنی سەرچاوەكانی داهات، گواستنەوەی تەكنەلۆژیاو بەهێزكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت.
بڕیارە 15ی ئەم مانگە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی كۆشكی سپی بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ چەند پرسێكی پەیوەست بە ئابوری و ئەمنی و سیاسی لەنێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group